کەشناسی پێشبینی باران بارینی به‌رده‌وام ده‌کات

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه‌ی راگه‌یاند.

کەشناسی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مرۆ هه‌ینی 17ی11ی2023، له‌ ناوچه‌ شاخاویییه‌كان و ناوه‌ڕاستی هه‌رێم نمه‌ باران و بارانی مام ناوه‌ند ده‌بارێت، رێژه‌ی باران بارین له‌ سنووری پارێزگای دهۆك زیاتر ده‌بێت، پاشان کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ 18ی11ی2023، ئاسمان به‌گشتی هه‌ورده‌بێت، له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ له‌ كاته‌كانی به‌یانی ته‌مێكی كه‌م ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌ باران كه‌م له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌ تایبه‌ت لەناوچە شاخاوویەکانی باکووری هەرێم.

كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه‌، سبەی شەممە پله‌كانی گه‌رما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:  19 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک: 20  پلەى سیلیزى
کەرکوک: 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى
 زاخۆ :   20 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  24  پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى
 سۆران: 19  پلەى سیلیزى.

ھەواڵی زیاتر