ئیسرائیل: بەیروتیش دەکەینە غەزە
ئیسرائیل هۆشداری بە حزبوڵای لوبنانی دەدات کە ئەگەر جەنگ دژی ئیسرائیل رابگەیێنێت، بەیروت هەمان چارەنووسی غەزەی دەبێت.
یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەگەر ئەوان (حزبوڵا) ئەم جۆرە هەڵەیە لێرە بکەن، ئەوانەی کە باجەکەی دەدەن، پێش هەمووان، خەڵکی لوبنانە. ئەوەی لە غەزە دەیکەین، دەتوانین لە بەیرووتیش بیکەین.
ئەم هەڕەشە دوای ئەوە هات کە حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی، رۆژی شەممە، لە پەیامێکدا وتی، “بە بەکارهێنانی چەکی نوێ، هێرشەکانیان دژی ئیسرائیل بەهێزکردووە”.