کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاند.

بەگوێرەی پێشبینییه‌كان، ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بەمشێوەیەیە:

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 9ی11ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت‌، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌راورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ی هه‌ینی 10ی11ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:  28 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى
دهۆک: 27  پلەى سیلیزى
کەرکوک:30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 27 پلەى سیلیزى
 زاخۆ: 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  30  پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 17 پلەى سیلیزى
سۆران: 26 پلەى سیلیزى

ھەواڵی زیاتر