حزبوڵڵا هەڕەشەی تێکدانی دۆخی عێراق دەکات
حزبوڵڵای عێراقی لەبارەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشە دەکات و دەڵێت: “ئەگەر بلینکن سەردانی بەغدا بکات دۆخەکە ئاڵۆز دەکەین”.
ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی نووسینگەی ئەمنی حزبوڵڵای عێراقی لە راگەیاندراوێکدا ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای بە وەزیری جەنگی ئیسرائیلی ناوبردووە و رایگەیاندووە، لەبەرامبەر سەردانەکەی بلینکن بۆ بەغدا دۆخەکە بەشێوەیەکی چاوەڕنەکراو ئاڵۆز دەکەن.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵای عێراق دووپاتیشی کردووەتەوە، کە کار بۆ داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەکەن و رێگەش بە ئەمەریکییەکان نادەن سەردانی عێراق بکەن.
ئەم هەڕەشەیەی حزبوڵڵای عێراق لە کاتێکدایە کە بەشێک لە میدیا عێراقی و عەرەبییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 5/11/2023، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سەردانی عێراق بکات.