
تورکیا باڵیۆزەکەی لە ئیسرائیل دەکشێنێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڕیاری دا باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل بکشێنێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی رەتکردنەوەی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیل و بەردەوامبوون لە هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و رێگرییە بەردەوامەکانی لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەزە و گوێنەدان بەو تراژیدیا مرۆڤییانەی روو دەدەن، بڕیارماندا بە کشاندنەوەی شاکر ئۆزکان تۆڕونڵار، باڵیۆزی وڵاتەکەمان لە تەلئەبیب بۆ ئەنقەرە بە مەبەستی پرس و راوێژکردن.