
سوپای ئیسرائیل: چووینە ناو غەزە
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێزەکانیان لە چەند قۆڵێکەوە چوونە ناو شاری غەزە.
ئەمڕۆ سێشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: سەربازگەیەکی حەماسیان لە باکووری رۆژئاوای غەزە کۆنتڕۆڵ كردووە .
لە بەرامبەردا بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ئیسرائیل دەیەوێت باکوور و باشووری غەزە لە یەکتری داببڕێت.
دەشڵێت: ژمارەیەک لە تانکەکانی سوپای ئیسرائیل لە گەڕەکی کەرامەی غەزەن.