سەرکردەیەکی حەماس کوژرا

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كوژرانی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌ب سیاسییەکەی له‌ ئەنجامی بۆردوومانێكی سوپای ئیسرائیل بۆسەر كه‌رتی غه‌ززه‌ راده‌گه‌یه‌نێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی ئۆکتۆبەری 2023، ئەنجوومەنی یاسادانان لە کەرتی غەززە كوژرانی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، به‌ناوی “جەمیلە شانتی” راگه‌یاند کە شەوی رابردوو لە ئەنجامی بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

جه‌میله‌ شا‌نتی دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی حه‌ماسه‌ و یه‌كه‌مین ئافره‌ت بووه‌ له‌ مه‌كته‌بی سیاسی كاریكردووه‌، ناوبراو دكتۆرای له‌ به‌ڕێوه‌بردنی په‌روه‌رده‌یی له‌ساڵی 2013 له‌ كۆلێژی فه‌رحه‌ بۆ زانسته خێزانیه‌كان له‌ زانكۆی دوبه‌ی له‌ ئیمارات به‌ده‌ستهێناوه‌ و له‌ساڵی 2006ه‌وه‌ وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی فراكسیۆنی گۆڕان و چاكسازی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌ڵبژێردراوه‌.

ھەواڵی زیاتر