بانکی ناوەندی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئاشکرا کرد

بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ملیاران دۆلار لەڕێگەی دوو جۆر کارتی ئەلیکترۆنی لەدەرەوەی وڵات ڕاکێشراوە.

دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوو نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزووەوە، سەرچاوە عێراقییەكان ئاشکرایان کرد کە هەردوو کارتی ویستەر یونیون و سویچ ئاگاتی، کە ئەو دوو كارتە بەشدارییان کردووە لە قاچاخکردنی ملیۆنان دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات، ئەوەش بەهاوكاری کۆمەڵەی بانکە ئەهلییەکان.

ئەو پارەیەی لە عێراق براوەتە دەرەوە زیاتر بۆ ئیمارات و توركیا براون سەدان بازرگان و خاوەن كۆمپانیا و بانكی ئەهلی بەشداربوون لە پۆسەكە، هەر ئەوەش هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بووە لەم دوایانە.

ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کردووە، بانکی ناوەندی عێراق گواستنەوەی وێستەرن یونیونی و سویچ و ئاگاتی راگرتووەو بڕیارە رێكاریش لەبەرانبەر ئەو كەسانەدا بگرێتە بەر، كە تۆمەتبارن بە بردنە دەرەوەی پارە.

ھەواڵی زیاتر