سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا دژی ئیسرائیل دەکات.

موقتەدا سەدر دەڵێ”پێویستە لەسەر ئێمەی عێراقی تێکۆشەر و بەرهەڵستکاری داگیرکاری ئەمریکی، خۆپیشاندانی ئاشتیانەی ملیۆنی بکەین و بچینە مەیدانی چاکسازی و ستەم لێکراون (مەیدانی تەحریر).

سەدر دەڵێ: دەبێ دەنگی جیهاد لە پایتەختی عێراقی خۆشەویست بەرز بکەینەوە و بگاتە هەموو جیهان و هەموو ئاڵای ئیسرائیل بسووتێنین.

ھەواڵی زیاتر