بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل کوژرا
ئاژانسی هه‌واڵی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی شه‌عار ههنیگهفی ئیسرائیل كوژرا.
ئاشكرا كراوه كه ئۆڤێر لیبشتاین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێبوونی شه‌عار ههنیگهف له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی فه‌له‌ستینیه‌كان كوژرا.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له دۆخێكی سه‌ختدایه و پاڵپشتی سوپای ئیسرائیل و هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه.
سه‌رۆكی ئیسڕائیل، له تۆڕی توێته‌ر (ئێكس)، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، داوای هاندان له خه‌ڵكی ئیسرائیل ده‌كات بۆ ده‌ربازبون له‌و دۆخه‌ی كه تێیدایه كه ڕووبه‌ڕووی هێرش بووه‌ته‌وه و هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی بڕیاره‌كانی ھێزه ئه‌منییه‌كان بن و هه‌مووان هاوكاری یه‌ك بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندن له‌و دۆخه.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له كه‌رتی غه‌ززه‌وه، هه‌زاران مووشه‌ك ئاراسته‌ی قوڵایی ئیسرائیل كرا و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك كوژرا و سه‌دان برینداری لێكهوتهوه.
پێشتریش بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئۆپه‌راسیۆنی گهدهلوولی ئه‌قسای له دژی ئیسرائیل ڕاگه‌یاند.