برە پارەیەکی زۆر بۆ جوتیاران خەرج دەکرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند: 770 ملیار دیناری شایستەی جووتیاران خەرج دەکرێت.

موسەننا جەبار، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 07-10-2023 رایگەیاند: “ئەم هەفتەیە 770 ملیار دیناری شایستەی دارایی جووتیارانی عێراق بە هەرێمی کورستانیشەوە خەرج دەکرێت کە دوایین بەشی شایستەی جووتیارانی سەرجەم پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان دەبێت”.  

دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران لەم کاتەدا لە کاتێکدایە، وەرزی بەهار وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، جووتیاران دوای 24 کاژێر لە رادەستکردنی گەنمەکانیان چەکی پارەکانیان وەردەگرن و لەماوەی 15 رۆژدا پارەیان بۆ خەرج دەکرێت.

جووتیارانی هەرێمی کوردستان ئەم ساڵ 500 هەزار تۆن گەنمیان بە بەهای 400 ملیار و 24 ملیۆن و 69 هەزار دینار رادەستی سایلۆکان کرد. پار، بەهۆی وشكەساڵی و کەمیی باران بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کەم بوو؛ بۆیە حکومەتی عێراق بێ سنوور گەنمی وەرگرت.

ئەم ساڵ بەرهەم زۆر بوو، بۆیە حکومەتی عێراق وەرگرتنی گەنمی لە هەرێمی کوردستان سنووردار کرد و تەنیا 500 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرت.

ھەواڵی زیاتر