باڵی کامیل حاجی عەلی جیابوونەوەی خۆی لە بزووتنەوەی ئیسلامی راگەیاند و حزبێکی نوێ بە ناوی ‘بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان’ رادەگەیەنن.
باڵی كامیلی حاجی عەلی ئهمڕۆ سێشەممە، ٣/١٠/٢٠٢٣ بەشداری كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی لەشاری سلێمانی ناكەن و بایكۆتی دەكەن، دوای ئەوەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بەهۆی بایكۆت ئەوان كۆنگرەكە دواخرا.
بەپێی زانیارییەكان، کامیل حاجی عەلیو ئەنجوومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی شەوی رابردوو بڕیاریانداوە بەشداری كۆنگرەی حیزبەكەیان نەكەن.
هەر ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، كامیلی حاجی عەلی هۆكاری بەشدارینەكردنیان لە كۆنگرەی بزووتنەوەی رووندەكەنەوەو كاری سیاسی داهاتووشیان، كە دروستكردنی حیزبێكە رادەگەیەنن.