تەقینەوەیەک ئەنقەرەی هەژاند
بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە نزیک بینای پەرلەمانی وڵاتەکە روویدا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەک لە نزیک بینای پەرلەمانی تورکیا لە ئەنقەرەی پایتەخت بیستراوە.
تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە و زیانەکانی ئاشکرانەکراون.