پلەکانی گەرما دادەبەزن و كەشوهەوا فێنك دەبێت

لە ئەمرۆوە ١٠/٩/٢٠٢٣ پلەکانی گەرما بەبەردەامی ڕوو لەدابەزین دەکەن، کۆتایی بە گەرمای هاوین دێت.

ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رێگەیاند: بەھۆی كاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیەی هەیە لەئەمڕۆ بەدواوە بارستە ھەوایەكی فێنك لەدەریای لەناوەراستەوە ھەڵدەكاتە سەر وڵاتانی شام و دواتریش لە رۆژانی 12 و 13 ی مانگ كاریگەرییەكانی درێژ دەبێتەوە بۆ سەرناوچەكانی ھەرێمی كوردستان و پلەكانی گەرما بەڕاورد بە كاتی ئێستا بەرێژەی 2 تا 3 پلە نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت. 

هەروەها دەڵێت: بەھۆی بوونی ھەوای سارد و شێی پێویست لە بەرزاییەكانی سەرەوەی ھەوادا ھەر لەرۆژانی 12 و 13ی مانگ لەناوچەكانی باكووری كوردستان و ناوچەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر و دھۆك و ئیدارەی راپەرین بەتایبەتیش ناوچە شاخاوییەكان ئاسمان بەزۆری ئەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور .

گوتیشی: ھاوشێوەی حاڵەتەكەی ڕابردوو لەھەندێ ناوچەدا پێشبینی چالاكبوونی ھەورە بروسكە و تاوە بارانی كورت خایان بەرێژەی جیاواز دەكرێت.
لەلایەكی دیكەوە دەستەی كەشناسی عێراق ئەمرۆ یەك شەممە 10-9-2023 پێشبینی كردووە كە پلەكانی گەرما نزتر دەبێتەوەو لەم ماوەكانی ئەم هەفتەیەدا ئەگەری بارانبارین لەچەند ناوچەیەكدا هەیە.

ھەواڵی زیاتر