بڕینی مووچە بە کۆدەنگی وەزیرەکان بووە

ئەمڕۆ دووشەممە 17-08-2020، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی وت” دوای هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و تاوتوێکردنی داهات و پارەی حکومەت، بڕیاردراوە مووچەی ئەم مانگەش بە لێبڕینەوە وەکو مانگی رابردوو دابەشبکرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی” جگە لە دابەشکردنی مووچە بەو شێوەیە، هیچ رێگایەکی تر لەبەردەم حکومەتدا نەبوو، بۆیە هەموو وەزیرەکان بە تێکڕا دەنگیان پێیدا و رازیبوون”

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە سبەی سێشەممە 17-08-2020 وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت مووچەی مانگی سێ وەردەگرێت و بڕیاریشدراوە کە میکانیزمی دابەشکردنەکەی بەهەمان شێوەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بێت.

ھەواڵی زیاتر