ئاگاداریەک بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ ناوی خۆیان بۆ حه‌ج بنووسن

ئەمرۆ یەکشەممە ٣/٩/٢٠٢٣ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە، ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە.

دەقی ئاگاداریەکە:

ھاووڵاتیانی بەڕێزی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە، کەبەمەبەستی ناونوسینی حاجیان(لە ئێستادا ) سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕەی پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆکان نەکەن.

لەماوەی داھاتووداو دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕیەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەفەرمی ناونووسینی حاجیان و ڕێنمایی ناونوسین  ڕادەگەێنێت .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە

٣⁄٩⁄٢٠٢٣

ھەواڵی زیاتر