ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی لە روونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: “ماوەی چەند ڕۆژێکە لەچەند کەناڵ و دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەواڵێک لە زاری سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە کە وەزارەتی دارایی عێراق پێشنیاری ناردنی 598 ملیار دیناری وەک قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتی کردۆتەوە ئەو بڕەپارەیە وەربگرێت.”

ئاماژە بەوەش دراوە کە بۆ ڕای گشتی و سەرجەم میدیاکانی ڕوون دەکەینەوە:

1- ئێمە لە وەزارەتی دارایی بەرپرس نین لە هیچ زانیاری و لێدوانێک بەناوی سەرچاوەی نادیار بڵاو بکرێتەوە، هەر لێدوان و زانیاریەک لەپەیجی فەڕمی خۆمان بڵاو نەکرێتەوە جێی متمانەو باوەڕ نییە.

2- بەهیچ جۆرێک لەلایەن تیمی تەکنیکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە ئاگادار نەکراوینەوە لەبونی پێشنیارێکی لەو جۆرە تا ڕەتکرابێتەوە. 

3- وەک وەزارەتی دارایی پابەندی خۆمان بەجێبەجێکردنی سەرجەم ماددە و بڕگەکانی یاسای گشتی بودجەی عێراق دوپات دەکەینەوەو هیوادارین حکوومەتی عێراقیش یاساکە وەک خۆی جێبەجێ بکات. 

4- هەرکات بڕیاری ناردنی هەر بڕە پارەیەک لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دراو خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان، بەشێوەیەکی فەڕمی ڕایدەگەیەنین وەک چۆن پێشتر ڕامانگەیاندووە.

ھەواڵی زیاتر