بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە دوو چالاکی سەرکەوتوودا لە شاری سلێمانی ( ٢ ) تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد.
هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی شوێنی داواکراوان، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەدوو ئۆپراسیۆنی جیادا لەشاری سلێمانی، لەشەوی ٢٠٢٣/٨/٢٥ توانرا تیرۆریستان ( س، أ، ص ) و ( ف، ح، م )دەستگیربکەن، یەکێک لە تیرۆریستان لەپێشتردا لەناو ڕیزەکانی داعشدا بریندارکراوە.
لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر بەماددەی (٢)لەیاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ڕاگیراون و ڕادەستی یاسا کران.