حکومەتی ھەرێم و بەریتانیا لێکتێگەیشتنێکی ھاوبەش واژۆ دەکەن

حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا لێکتێگەیشتنێکی ھاوبەش دەربارەی ھاوکاری و راھێنان لە بواری بەرەنگاربوونەوە واژۆ کرد

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تۆم توگنهات وەزیری ئاسایشی بەریتانیا “لێکتێگەیشتنی هاوبەش”یان دەربارەی هەماهەنگی و هاوکاری و ڕاهێنان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان لە نێوان هەردوو حکومەتدا واژووکرد.

‎ئەم یاداشتە بەشێکە لە پەیوەندی گرنگ و بەردەوامی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بۆ پێکەوەکارکردن لەپێناو ڕووبەرووبوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان کە سنوورە نیشتیمانییەکان دەبەزێنن و هەڕەشە لە سەر هاونیشتیمانیان دروست دەکەن. ‎

ئەو یاداشتە نەخشە ڕێگایەک بۆ پێکەوەکارکردن دادەنێت بۆ باشترکردنی سەلامەتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیانی هەردوولا. هەروەها پێکەوە کاردەکەن بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی و بونیادی تواناسازی، بە پشت بەستن وپابەندبوون بەمافەکانی مرۆڤ وستاندەردە نێودەوڵەتیە هاوبەشەکان لەئاستێکی فراوانتر.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٣ی ئابی ٢٠٢٣

ھەواڵی زیاتر