بەپێی دزەکردنی بەڵگەنامەیەک، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەسەر لیستی سەرکردەکانی یەکێتی، ناوی ئەو کەسانەی دیاریکردووە کە لە کۆنگرەی داهاتوو لە 27-09-2023 دەردەکرێن.
سالار تاڵەبانی، ئامۆزای بافڵ تاڵەبانی لە فەیسبووک نووسیویەتی ” ئامۆزاکەی (بافڵ تاڵەبانی)، “به قه‌ڵه‌می سوور خه‌تی به‌سه‌ر ناوی ئه‌و سهركردایهتییانهی یه‌كێتیدا هێنا وا بڕیاره ده‌ربكرێن ونابنهوه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له كۆنگره”.
هەروە بافڵ تاڵەبانی ناوی سێ کەسی دیاریکردووە بۆ سەرکردایەتی کە تەحسین نامیق، جەمال تاڵه‌بانی و یوسف گۆرانن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، كوڕی هەریەکە لە شاڵاوعهسكهری، رەفعەت عه‌بدوڵا و حاکم قادر، هەروەها وەهاب هه‌ڵه‌بجه‌یی، ئارامی برای عه‌دنانی حەمه‌ی مینا دوای سەرکردایەتی دەکەن و عیماد ئه‌حمه‌د و قادرعەزیزیش داوایانکردووە خۆیان یان کوڕەکانیان بکرێنە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دەرباز کۆسرەت و ئاسۆ ئەڵمانی داوای جێگری بافڵ تاڵەبانییان کردووە و ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵاش داوای كردووه شاناز ئیبرایم ئه‌حمه‌د دوورخرێته‌وه. هەروەها ئەوانەی لە حکومەت پۆستیان هەیە، لە حیزب پۆستی باڵایان پێنەدرێت.
سالار تاڵەبانی دەڵێت ” به ئاگاداری ئامۆزا بافڵ، وەهاب هه‌ڵه‌بجه‌یی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی فلیمی بێئه‌خلاقی له هه‌ندێك سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی كردووه، ئه‌گه‌ر ڕازی نه‌بن به‌م وه‌زعه‌ی یه‌كێتیی یا ڕه‌خنه له كۆنگره بگرن، فیلمی بێئه‌خلاقیان بڵابكه‌نه‌وه، هەروەها هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ لاهور جه‌نگی ناردووه ئه‌گه‌ر قسه بكات و ڕه‌خنه له كۆنگره بگرێت، مه‌له‌فی تیرۆر وگه‌نده‌ڵی و دزینی ملیۆنه‌ها دۆلاری هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و ده‌یده‌نه دەستپاکیی عێراق.