لە سنووری سلێمانی دەست بەسەر شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر داگیرا

هێزە ئەمنییەکان لە شاری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەستیان گرت بەسەر شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر، پێنج کەسیش بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کە ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە: “هێزەکانی ئاسایشی راپەڕین، دوای لێکۆڵینەوە و بەدەستهاتی زانیاری، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە رۆژی 19/8/2023، لە شاری سلێمانی و سنووری ئیدارەی راپەڕین، (پێنج) تۆمەتباری بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد و دەستیانگرت بەسەر بڕی ( 6000 ) گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (ماریجوانە و شیشە)

تۆمەتباران:

( آ، ڕ، س ) لەدایکبووی 1969

( ئ، ن، ی ) لەدایکبووی 1983

( آ، ق، آ ) لەدایکبووی 1985

( ه، ن، ح ) لەدایکبووی 1994

( ئ، ن، ن ) لەدایکبووی 1996

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتباران بە ماددەکانی ( 25 و 26 و 30 ) راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر