کەشوهەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردادێت

به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی كه‌شناسی هه‌رێم: ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئابی 2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

کەشناسی راشیگه‌یاند: پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوه‌ بە تۆمارکراوەکانی‌ دوێنێ.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی 18ی ئابی 2023، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: “ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی‌ ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆ:

هەولێر: 43 پلەی‌ سیلیزی‌

سلێمانی: 41 پلەی‌ سیلیزی‌

دهۆک: 43  پلەی‌ سیلیزی‌

کەرکوک: 46 پلەی‌ سیلیزی‌

هەڵەبجە: 44 پلەی‌ سیلیزی‌

زاخۆ:  44 پلەی‌ سیلیزی‌

حاجی ئۆمەران: 29 پلەی‌ سیلیزی‌

سۆران: 41  پلەی‌ سیلیزی‌

گەرمیان: 48  پلەی‌ سیلیزی‌

ھەواڵی زیاتر