داعش 23 سه‌ربازی سوپای وڵاتێک دەکوژێت

داعش له‌ دێره‌زوور هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر سوپای سووریا و زیاتر له‌ 23 سه‌رباز ده‌كوژێت و ژمارەیەکیش بریندار دەکات.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ـی 8ی 2023 روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 10ـی 8، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌ مه‌یادینی ریفی دێره‌زوور، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر كاروانێكی گه‌وره‌ی سوپای سووریا و له‌ ئه‌نجامدا 23 سه‌رباز كوژراون و 10ـی دیكه‌ش بریندار بوونه‌ و ده‌یانی دیكه‌ش تاكو ئێستا بێسه‌روشوێنن.

هەروەها رۆژی سێشەممەی ڕابردووش ئابی، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکرده‌وه‌، درەنگانی شەوی دووشەممە، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی سووپای سووریا لە شارۆچکەی “مەعدان عەتیق” لە سنووری پارێزگای رەقە و بەهۆیەوە 10 سەرباز کوژراون و لانیکەم شەش سەربازی دیکەش بریندران، کە برینیی بەشێکیان سەختە.

روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی سه‌ختی برینی برینداره‌كانه‌وه‌، ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌ناو سوپای سووریادا به‌رز ببێته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر