داعش لە تۆمارێکی دەنگیدا کە بڵاویکردووەتەوە، کوژرانی خەلیفەکەی بە ناوی ئەبو حوسێن قورەشی رادەگەیێنێت.
رۆژی 3ـی ئابی 2023، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) لە تۆمارێکی دەنگیدا رایگەیاند، خەلیفەکەی لە شەڕێکدا لە ئیدلب کوژراوە.
دواتر لە ڕاگەیەنراوێکی دیکەدا، ئەبو حەفس ئەلهاشمی-یان وەکو خەلیفەی نوێ ڕاگەیاند.