باوکێک دوای 4 مانگ وێنەی منداڵە کوژراوەکەی بڵاوکردەوە
باوکێک دوای تێپەڕبوونی چوار مانگ بەسەر ئەشکەنجەدان و کوژرانی منداڵە تەمەن 14 ساڵانەکەیدا، وێنەی منداڵەکەی بە کوژراوی بڵاوکردەوە و داوای سزادانی تاوانباران دەکات.
باوکەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی” داوا لە سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ دەکەم، خوێنی کوڕەکەم (ئەمیر سەمیر) بە هەدەر نەدەن، کە چوار کەس دوای رفاندن و ئەشکەنجەدانی بە پەتێک دەیخنکێنن.
رووداوەکە لە بەغدا روویداوە و دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی منداڵەکە دەستگیرکراون و کەسێکیان دانی بە تاوانەکە و هاوتاوانی سێ کەسەکەی دیکەدا ناوە، بەڵام دووانیان دەستگیر نەکراون، سەمیری باوکی ئەمیر دەڵێ:” تا ئێستا یەکێک لە تاوانبارەکان بەهۆی ئەوەی خزمی کەسێکی ئەمنیە، سزا نەدراوە و رەنگە ئازادیش بکرێ، لەکاتێکدا تاوانباری یەکەم دانی بەوەدا ناوە کە لەگەڵ ئەودا منداڵەکەمیان کوشتووە”.
