بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی 130 کەس وەک فەرمانبەر لە پارێزگای هەڵەبجە دادەمەزرێنرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی 7ی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بە مەبەستی گرنگیدان بە سێکتەری تەندروستی و لەپێناو سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 100 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتییی تەندروستیی هەڵەبجە و 30 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە نەخۆشخانەی بیارە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دادەمەزرێنرێن .