ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر 14 بانكی عێراقیدا سه‌پاند

بەرپرسە ئەمریکییەکان دەڵێن:”مه‌ترسی سه‌ره‌كی له‌ سزاكانی سه‌ر عێراق په‌یوه‌ندی به‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌”

رۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی حه‌واڵه‌كردنی دۆلار بۆ ئێران و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزادراون، وه‌ك سزادانێك رێگری له‌ 14 بانكی عێراقی‌ ده‌كرێت كه‌ مامه‌ڵه‌ به‌ دۆلاره‌وه‌ بكه‌ن.

چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به‌ رۆژنامه‌كه‌یان وتووه‌ كه‌ “زانیاری ئاشكرا بووه‌ كه‌ چه‌ند بانكێك به‌شداربوون له‌ كاروكرده‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ و ته‌ڵه‌كه‌بازی”.

به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌و كرده‌وانه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند سزادراوێكه‌وه‌ ئه‌نجامدراون، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی سوود وه‌رگرتنی ئێران له‌و كرده‌وانه‌ زیاد ده‌كات.

ھەواڵی زیاتر