بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 17/7/2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بۆ مام ناوەند. پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارەکانى دوێنێ .
سەبارەت بە پێشبینیەکانی رۆژی سێشممە ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە 18ی تەممووزی 2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، پلەى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .