منداڵێک بە پارچە پارچە کراوی دۆزرایەوە

منداڵێک لە رانیە بە “فێڵی شت کڕین” لەلایەن ماتۆڕسوارێکەوە دەڕفێندرێت و بە “چەقۆی مشاری” پارچەپارچە دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: “دوێنێ شەممە 15/7/2023، هاووڵاتییەکی بە رەگەز سووری، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینی کرد و سکاڵای تۆمار کرد لە دژی کەسێکی نەناسراو لەسەر ئەوەی کە بە فێڵی شتکڕین کوڕە شەش ساڵانەکەی لە ماڵ بردووەتە دەرەوە، دواتر نەگەڕاوەتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش رێکاری یاسایی گیرایەبەر”.

لە راگەیەندراوی پۆلیسی راپەڕین ئاماژە بەوەشکراوە: “بۆ ئەو مەبەستە هێزێکی هاوبەش لە پۆلیسی راپەڕین کە پێکهاتبوون لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە (نەژدە) و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین (مکافحە) و بنکەی پۆلیسی کێوەڕەش و بەشی بەڵگەکانی تاوانی راپەڕین چوون بۆ شاخ بۆ دۆزینەوەی تەرمی کوڕە شەش ساڵانەکە. شەوی رابردوو لەلایەن هێزە هاوبەشەکەی پۆلیس،  تەرمی منداڵەکە لە شاخ دۆزرایەوە و لە هەمان شوێن ئامێرێکی تیغ لە جۆری مشار دۆزرایەوە، تەرمی منداڵەکەش گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری رانیە بۆ پشکنین. تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە”.

پۆلسی راپەڕین روونیکردووەتەوە: “دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، تواندرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت، تۆمەتبارەکە دۆزرایەوە و دەستگیرکرا کە لە رەگەزی نێر و تەمەنی 21 ساڵ دانیشتوی رانیە، وە بەگوێرەی زانیارییەکان تۆمەتبارەکە لە رووی دەروونیەوە ناجێگیرە. دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانیناوە بە تاوانەکەی، بە وتەی تۆمەتبار “بەفێڵی شت کڕین، منداڵە شەش ساڵانەکە کە بە رەگەز سووریە و بردویەتی بۆ شاخ لە نزیک شاخی هەنجیرە، دوای ئەوەی منداڵەکەی بە چەقۆ کوشتووە”.

بەڵام کەسوکاری منداڵەکە دەڵێن، “بکوژ ویستوویەتی گورچیلەکانی ببات”

ھەواڵی زیاتر