بهرههمى گهنمى ئهمساڵ ئاستى پێوانهیی تۆمار دهكات
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیاند، “ئەمساڵ لە مێژووی عێراقدا زۆرترین گەنم رادەستکراوە”.
حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیاند، “وەرگرتنی گەنمی جووتیاران 5 ملیۆن تۆنی تێپەڕاندووهو چاوەڕوان دەکرێت ئەم وەرزە کۆی گشتی گەنمی رادەستکراو بگاتە 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆن”.
شایهنى باسه حکومەتی عێراق هەر تۆنێک گەنم بە 850 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگرێت و بۆ ئەمساڵ بڕیاریداوە تەنها 500 ههزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، لەکاتێکدا بەرهەمى جوتیاران زۆر لهوه زیاترە.