ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كوڕه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیر ده‌كات
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به‌پله‌ی نه‌قیب كوڕه تۆمهتبارهكهی ده‌ستگیر ده‌كات و راده‌ستی یاسای ده‌كات.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به‌پله‌ی نه‌قیب له پۆلیسی كه‌ركوك به ناوی مه‌ریوان محه‌مه‌د جه‌بار، كوڕه تۆمهتبارهكهی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك ده‌ستگیر ده‌كات كه داواكراو بوه و دواتر راده‌ستی دادگای ده‌كات.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌مه به یه‌كه‌م حاڵه‌تی له‌وشێوه‌یه ناوده‌بات و ئاماژه به‌گرنگی ڕۆڵی ئه‌و ئه‌فسه‌ره له جێبه‌جێكردنی یاسادا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داواكراوه‌كه كوڕه‌كه‌ی خۆیشی بێت، ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كان كوڕی ئه‌و ئه‌فسه‌ره، هه‌ڕه‌شه‌ی له هاوڵاتیان كردووه و به‌وهۆیه‌شه‌وه له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه.