بەرپرسێکی پەکەکە لە سلێمانی لەلایەن میتەوە کوژرا

ئاژانسی هەوڵی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، دەزگای هەواڵگری تورکیا بەرپرسێکی پەکەکە لە شاری سلێمانی دەکوژن و دەشڵێن: کوژراوەکە بڕیاری لەسەر کوشتنی دیپلۆماتکاری تورکیا، عوسمان کۆسە داوە.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ رایگەیاند، دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) لە شاری سلێمانی بەناو بەرپرسی هەواڵگریی-عێراقی پەکەکە، جەلال کایا کوشت.

ئاماژە بەوەشدراوە، جەلال کایا بڕیاردەری ئەو کردەیە بوو کە دیپلۆماتکاری تورکیا عوسمان کۆسە-ی تیادا کوژرا.

عوسما کۆسە، دیپلۆماتکاری تورکی و کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا بوو لە هەولێر، مانگی تەمووزی 2019 لە رووداوێکی تەقەکردندا کوژرا.

هەر لەو رووداوەدا دوو هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بەناوەکانی [نەریمان عوسمان محەمەد عەلی و بەشدار رەمەزان ساڵح] گیانیان لەدەستدا.

k24

ھەواڵی زیاتر