لە بەغدا خۆپیشاندان دەستیپێکرد

خۆپێشاندان لەنزیک باڵیۆزخانەی سوێد لە شاری بەغدا، دژی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە ستۆکهۆڵمی سوێد، دەستیپێکرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-06-2023 خۆپێشاندان لەنزیک باڵیۆزخانەی سوێد لە بەغدا دەستیپێکرد، ژمارەی خۆپێشاندەرانیش تادێت زیاتر دەبێت و هەوڵدەدەن خۆیان بگەیێننە باڵیۆزخانەی سوێد. خۆپێشاندەران دژایەتیی خۆیان بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەردەبڕن و درووشمی جیاجیا دژی سوێد دەڵێنەوە.

لیژنەی ناوەندیی رەوتی سەدر بڵاویکردەوە، سبەی هەینی 30-06-2023 لە شاری بەغدا دوای نوێژی مەغریب، خۆپێشاندانی “تووڕەیی گەورەی ملیۆنی” لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوێد بەڕێوەدەچێت، هەرچی پارێزگاکانی دیکەیە، لە ئەمڕۆ و سبەی دوای نوێژی هەینی خۆپێشاندانی خۆڕسکانە دەبێت.

ئەو هەنگاوە دوای ئەوە دێت، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رۆژی پێنجشەممە 29-06-2023 لە تویتێکدا داوای کرد خۆپێشاندانێکی تووڕەیی گەورە لە دژی باڵیۆزخانەی سوێد لە عێراق بکرێت، تێیدا داوابکرێت باڵیۆزی سوێد لە عێراق دەربکرێت.  

ژێدەر

رووداو

ھەواڵی زیاتر