کەسێک دوو برای خۆی کوشت
كه‌سێك به‌چه‌كی جۆری ده‌مانچه ته‌قه‌ی له دوو برای خۆی كردووه و دەیانکوژێت دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه.
ئەمرۆ هەینی 16/6/2023، میدیا عێراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه بڵاویانكرده‌وه: “له ناوچه‌ی وادی عه‌ینی رۆژئاوای موسڵ، كه‌سێك به‌چه‌كی جۆری ده‌مانچه ته‌قه‌ی له دوو برای خۆی كردووه و دەیانکوژێت دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه”.
سەرچاوە ئەمنیەکە راشیگەیاند، کە دوای چه‌ند كاتژمێرێك توانراوه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و رووداوه كه برای هه‌ردوو كوژراوه‌كه‌یه ده‌ستگیربكرێت.