سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەسەندکردنی بودجە پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئەمرۆ سێشەممە ١٣/٦/٢٠٢٣ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: پێشوازى لە پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵيی عێراق دەکەین.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم:

پێشوازى لە پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵيی عێراق دەکەین. هیوادارین ببێتە نەخشەڕێیەکی باش بۆ پێشكه‌وتنى ئابوورى و سەقامگیريی سياسى و زەمینەیەکی باشى وەبەرهێنان دروست بكات. دەستخۆشی لە هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌ين کە دڵسۆزانە بۆ بەرژەوەنديی هاووڵاتیيان و یەکسانيی خەڵکی عێراق کاریان کرد.

جێگەی داخه‌ لە گفتوگۆکانی په‌رله‌ماندا، هەندێ له‌ پەرلەمانتاران بە شێوەیەکی نادروست هەڵسوکەوتیان بەرامبەر مافەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان کرد. ئه‌وه‌ى ڕوويدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ڕێككه‌وتنى سياسيى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا نايه‌ته‌وه‌ و ئه‌و ئاراسته‌ و شێوه‌يه‌ له‌ كاركردن، خزمه‌ت به‌ پرۆسه‌ى سياسى و دۆخ و داهاتووى عێراق ناكات.

ھەواڵی زیاتر