پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم، رۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرمان چەند پلەیەک دادەبەزن.

بەشی پێشبنییەکانی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند “سبەى چوارشەممە ناوچەکەمان نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەخۆوە دەبینێت، ئاستى دابەزینى پلەکانى گەرما بەتایبەت بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاکان (3-4) پلە وە لە ناوچە شاخاوییەکان (4-6) پلە نزم دەبێتەوە، ماوەى ئەم نزمبوونەوەیە چەند رۆژێک بەردەوامى دەبێت، لەگەڵ نزبوونەوەى پلەکانى گەرما پێشبینى کەمبوونەوەى تۆزو خۆڵ هەیە”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  36 پلەى سیلیزى
سۆران :  32 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  40 پلەى سیلیزى

ھەواڵی زیاتر