ئهمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دهستپێدهكاتهوه
دانیشتنی پەرلەمان بۆ کاتژمێر یهكی دوانیوەڕۆی ئهمڕۆ یهكشهممه 11ی 6 بەکراوەیی دواخرا.
دوای ئەوەی بە ئامادەبوونی 241 پەرلەمانتار دانیشتنی پەرلەمان بە مەبەستی پەسەند کردنی بودجەی گشتی 2023 و 2024 و 2025 دەستی پێکرد ماددەکانی 14 و 25 تا ماددەی 41 پەسەند کرا، دانیشتنی پەرلەمان بە کراوەیی دواخرا.
فەرمانگەی میدیایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، دانیشتنی پەرلەمان بۆ کاتژمێر یهكی دوانیوەڕۆی ئهمڕۆ یهكشهممه 11ی حوزهیران بەکراوەیی دوا خرا. لە دانیشتنی شەوی رابردووی پەرلەماندا بێ جێگیر کردنی بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە ماددەی 14ی پڕۆژە یاسای بودجە پەسەندکرا.
بەگوێرەی ماددەی 14ی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی داهاتی پەیداکراوی نەوتی هەرێم لە یەک هەژماری بانکیدا هەڵدەگیرێت و ئەگەر پێشێلکاری لەم بڕگانەدا بکرێت ئەوا لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا پێکدەهێنرێت و ماوەی 30 رۆژیان پێدەبەخشرێت بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکەن و چارەسەرەکەش رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکەن.