نەشتەرگەرییەکی دەگمەنی گۆڕینی ڕەگەز بۆ کەسێک ئەنجامدرا

نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکووک، نەشتەرگەرییەکی رێکخستنەوەی رەگەزی بۆ گەنجێکی 19 ساڵی ئەنجامدا کە لە مێینەوە کرایە نێرینە.

د.زیاد خەڵەف مەدید، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکووک رایگەیاند، تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکووک توانیان نەشتەرگەرییەکی تایبەت بۆ گەنجێک ئەنجام بدەن، کە بریتییە لە نەشتەرگەری رێکخستنەوەی رەگەزی (metoidioplasty)، کە بڕیار بوو لە دەرەوەی وڵات ئەنجام بدرێت.

هاوکات دکتۆر عەلی عادل، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکووک ئاماژەی بەوەدا، “تیمێکی پزیشکی توانیان نەشتەرگەرییەکی تایبەت بۆ حاڵەتێکی دەگمەنی نەخۆشێكی تەمەن 19 ساڵ ئەنجام بدەن، کە بۆ یەکەمجارە ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە لە کەرکووک و لەسەر ئاستی عێراق بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدرێت”.

ھەواڵی زیاتر