سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراقەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە، کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتژمێر هەشتی ئێوارە دواخراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کارنامەی دانیشتنەکەی سبەینێ پێنجشەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە.
بەپێی کارنامەکە، دانیشتنەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی تەنیا یەک تەوەر لەخۆدەگرێت کە ئەوەیش تایبەتە بەدەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی 2023، 2024، 2025.