تۆمەتباری سەرەکی کوژرانی خێزانەکەی هەولێر دەستگیر کرا

راگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە سەبارت بە کوژرانی (سێ) ئەندامی خانەوادەیەک لەگەڕەکی (سەرکارێز) ی شاری هەولێر.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

‎دوای ئەوەی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاگادار کرانەوە لەحاڵەتی کوژرانی سێ ئەندامی خانەوادەیەک لەماڵەکەی خۆیاندا کە پێکهاتبون لە پیاوێک و هاوسەرەکەی و منداڵێکی کچ ، بەناوەکانی(عبداللە حمد شێخە،تەمەنە ٦٦ساڵ) و (فهیم مولود ڕسول ، تەمەن ٥٣ ساڵ) و (سانا عبداللە حمد تەمەن ١١ساڵ).

‎دەست بەجێ لەلایەن تیمەکانمان دەست بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرا بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی بکەری ئەم تاوانەو لەماوەیەکی کەمدا توانینمان ناسنامەی تۆمەتباری سەرەکی ئەم تاوانە ئاشکرا بکەین کەناوی(كه‌ریم كانبی حسن)دانیشتوی هەمان گەڕەکە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو.

ھەواڵی زیاتر