دەزگای ئاسایشی هەرێمی دەستگیرکردنی باندێکی جادوگەر و ماددەی هۆشبەر لە چەمچەماڵ ڕادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ( ٧ ) کەس بە تۆمەتی( سحر و جادوو ) بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات .
لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری و بەدواداچونی وورد ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە لە بەرواری ٢٠٢٣/٥/٢٥ لە قەزای چەمچەماڵ حەوت کەسیان لە ئەندامانی خێزانێک دەستگیرکرد کە هەستاون بە ئەنجامدانی سحر و جادوو نوشتە لە هاوڵاتیان بە ڕێگەی جیاواز بۆ مەبەستی جیاواز .
هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( حەشیش و کریستاڵ ).
بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە دەستبەسەر سەرجەم ئەو کەلوپەل و کەرەستە و وێنانەدا گیرا کە جادوو سحر و نوشتەیان پێوەدەکرد.
لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بە ماددەی ( ٢٥ ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

