بارسته‌هه‌وایه‌كی فێنك روو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند: “سبەی دووشەمە 5/6/2023، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، زۆربه‌ی نیمچەھەور دەبێت و ھەندێک کاتیش دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لە ئەنجامی گەیشتنی بارستەھەوایەکی فێنکی دەریای ناوەراست بۆ سەرناوچەکانمان، پلەی گەرما بەرێژەی 3 تا 4 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ ده‌بێ و کاتەکانی دوای نیوەڕۆ مامناوەند ده‌بێت له‌ نێوان 10 – 30 کم له‌ كاتژمێرێكدا.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ سهبه‌ینێ به‌م شیوه‌یه‌ :-
ھەولێر 35
سلێمانی 34
دھۆک 34
ھەڵەبجە 36
کەرکوک 37
گەرمیان 40

ھەواڵی زیاتر