بنەماڵەی هاوكار جاف رایدەگەیەنن “ئەمرۆ دادوەر فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ 9 تۆمەتباری دۆسیەی شەهیدكردنی هاوكار جاف دەركردوە”.
بنەماڵەی هاوكار جاف لە راگەیەنراوێكدا دەڵێن “ئەمڕۆ لەسەر بڕیاری دادگای كەتنی هەولێر، دەربارەی كەیسی شەهید كردنی ئەندامی بنەماڵەكەمان شەهید عقید هاوكار جاف كە لە ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو تیرۆركرا ئەو تۆمەتبارانەی لای خوارەوە بە غیابی حوكمی اعدامییان بۆ دەرچوو”.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەم ناوانە كردووە “وەهاب مجید باقی، كارزان محەمەد رەشید، وریا خالد عەلی، عاسی رەشید حوسین، عەمار فەیسەل، لوئەی محمد رزا ، پۆڵا ناسراوه به (تایگەر)، لەشكر محمد حەسەن، دڵشاد زیاد ئەحمەد”.