بەرهەمی جوتیارانی کوردستان بەناو و ئاڵای کوردستانەوە هەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێت.
دوای پرکردنەوەی پێویستی هاوڵاتیان و بەکاربردنی ناوەخۆ، بەرهەمی جوتیارانی کوردستان بەناو و ئاڵای کوردستانەوە هەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێت.
چەند کارگەیەکی ناوخۆیی بە هاوکاری و هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی جوتیارانی کوردستان دەخرێنە نێو زەرف و کارتۆنی تایبەتەوە و هەناردەی دەرەوە دەکرێن و لەسەریان دەنووسرێت (Made in Kurdistan).
ئاراس حەمەد خاوەنی کارگەیەکی خۆماڵی دەڵێت: پێشتر کە ئێمە بەرهەممان دەناردە دەرەوەی وڵات پارەی گومرگمان دەدا، بەڵام لەدوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم بۆیەکەم جاربوو بتوانین بەرهەمەکانمان بنێرینە دەرەوە و بێ ئەوە پارەی گومرگ بدەین، کە ئەوەش کارئاسانی و هاندانەکی باشبوو تاوەکو زیاتر بەرهەمەکانمان رەوانەی دەرەوە بکەین.
ئەمەش لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان پالپشتی و هاوکاری خۆی دووپاتکردەوە بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان.