مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پێنجەمین خولی دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان – دهۆک گوتارێکی پێشکەشی قوتابیان کرد و وتی “سەرکێشی بکەن و لە شکستەکانتانەوە فێربن، توانا شاراوەکانتان بێسنوورن، بوێربن و متمانەتان بەخۆتان هەبێت”.
مەسرور بارزانی وتی ” زاست و پەروەردە ئێوەی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی ببنە سەرکردە، پەروەردەی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان ئێوەی بە باشترین شێوە ئامادەکردووە”
وتیشی “سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ پاڵپشتی لاوان، زانکۆی ئەمریکیی کوردستان رەنگدانەوەی کارەکانی مەلا مستەفای بارزانییە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، پابەندم بەوەی کوردستان بگۆڕم بۆ وڵاتێکی پڕ زانست و زانیاری و ئێمە لە گۆڕانکاریی ناترسین، هەمیشە شانازی بە کولتوورمانەوە دەکەین.