ئەو کەسانە دەسگیرکران کە گەنجێکیان بە چەکی بێدەنگ کوشت

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کەسێک بەناوی ئارام عاسی لە شاری کەرکوک کوژرا، ئەمرۆ تاوانباران دەسگیرکران.

درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە چوار کەس کە یەکێکیان ئافرەتە، بە دەمانچەی بێ دەنگ و لەنێو باخەکەی خۆی لە نزیک گوندی سەقزلی بە سێ فیشەک ئارام عاسی تەمەن ٤٠ ساڵ دەکوژن و بەرەو مەلا عەبدوڵلا و حەویجە هەڵدێن، شەوی ڕابردوو پۆلیسی کەرکوک ئەنجامدەرانی تاوانەکەی دەستگیرکرد.

دوێنێ پۆلیسی كەركووك رای گەیاند: “شه‌وی رابردوو، ئارام عاسی، تەمەن 40 ساڵ، كه‌ بازرگانه‌ و پاڵاوگه‌ی هه‌یه‌، بە دەمانچەی بێ دەنگ كوژراوه‌.”

ھەواڵی زیاتر