وەزارەتی كارەبا روونکردنەوەیەکی لەبارەی زیادكردنی كرێی كارەبا بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کەباس لە گرانبوونی نرخی کارەبای نیشتیمانی دەکرێت.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: “ئەو دەنگۆیانەی باسی ئەوە دەكەن كە هەر کیلۆواتێک کارەبا لە 18 دینارەوە بووەتە 156 دینار، راستییان بۆ نییە و وەکو خۆیەتی، ”

گوتیشی:” ئەوەی هەیە تەنیا نرخی كارەبا بۆ شارە گەورەکان (ستییە گەورەكان) زیادی كردووە ئەویش سیستەمی پریپەیدە و كارەبای 24 كاتژمێرییە.”

ھەواڵی زیاتر