سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە لەجێبەجێکردنی بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و دەڵێت بڕیارەکە یاساییە.
هەندرێن محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، “ئێمە دامەزراوەییانە کاردەکەین، بۆیە ئەوەی کە بڕیارە و دەرچووە هەر دەبێت ئەوە جێ بەجێ بکرێت، وە ئەندامانی کۆمسیۆنیش زۆربەیان یاسایین و ئەوە باش دەزانن.”
کۆمسیۆن هەڵبژارنەکانی هەرێم لە نۆ ئەنام پێکهاتوە و بەم شێوەیە دابەشکراوە: سێ ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان، دووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، دووی بزوتنەوەی گۆڕان، یەکی یەکگرتووی ئیسلامی ، و یەکی کۆمەڵی دادگەری.