ئەمرۆ لە پەرلەمانی کوردستان کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی 58 ئەندامانی پەرلەمان کارا کراوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی 5ی 2023، پێشەوا هەورامی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی 58 ئەندامانی پەرلەمان کارا کراوەتەوە و “ئەم هەنگاوەی ئەمڕۆ کۆتایی بەو مشتومڕانە هێنا کێ لەگەڵ ئەنجامدان و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنە.”
لەبارەی گرژییەکانی نێو پەرلەمانی کوردستانیشدا لەنێوان ئەندام پەرلەمانەکانی پارتی و یەکێتی؛ ئاماژەی بەوەکرد، وەکو کارێکی ئاسایی پەرلەمانیی لێی دەروانن و “گوژی و ئاڵۆزی لە کاری پەرلەمانیدا حاڵەتێکی ئاساییە.”