کڵچدارئۆغڵو: لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن دەیبەینەوە

سەرۆکی جەهەپە و کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت بۆ سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند: خۆیان بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان ئامادە دەکەن و لە ئەردۆگان دەبەنەوە.

کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت بە ئامادەبوونی سەرکردەکانی هاوپەیمانییەتەکە گوتارێکی کورتی پێشکەشکرد و رایگەیاند: ئەردۆغان نەیتوانی ئەوە بەدەستبهێنێت کە بانگەشەی بۆ دەکرد و ئەوانیش پاڵپشت بە ئیرادەی گەل لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن و لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن بەسەر ئەردۆغان سەردەکەون.

لەلایەن خۆشیەوە، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە تویتێکدا داوای لە چاودێرانی بنکەکانی دەنگدان کردووە، سندووقەکانی دەنگدان بەجێنەهێڵن تاوەکو کۆتایی هاتنی تەواوی پرۆسەکە.

ھەواڵی زیاتر